Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسووڵی گشتیی کوێت کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عومەر ئەلکەندەری، کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی کوێت کرد کە بەمەبەستی ماڵئاواییکردن و تەواوبوونی ئەرکی لە هەرێمی کوردستان سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کردبوو.
 
 لەدیدارەکەدا، هەردوولا تیشکییان خستەسەر پەیوەندییە دوولایەنەکان و هەروەها بەرەوپێشبردنی ئەم پەیوەندییە لە ئاییندەدا. هاوکات، کونسوڵی گشتی سوپاسی فەرمانگە پەیوەندییەکانی دەرەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە هاوکاریکردن و هەماهەنگی کردنی کونسوڵگەری دەوڵەتی کوێت.
 بەرپرسی فەرمانگە کار و خزمەتەکانی کونسووڵی گشتیی دەوڵەتی کوێت بەرز نرخاند و، لەهەمانکاتدا، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی داهاتووی بۆ خواست.