Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی یۆنان و شاندی یاوەری کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستاڤرۆس کیریمس، کونسوڵی گشتی کۆماری یۆنان لە هەرێم و پڕۆفیسۆر پاڤلۆس کاڤۆراس لە زانکۆی ئەسینا کرد.
کونسوڵی گشتی یۆنان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دووبارە سەردانیکردنەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ناساندنی پڕۆفیسۆرێکی دیکەی وڵاتەکەی. لەهەمان کاتدا، باسی لە کاروچاڵاکییەکانی کونسوڵگەری گشتی یۆنان و پڕۆفیسۆری ناوبراو لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەرپرسی فەرمانگە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانە و تیشکی خستەسەر هەوڵەکانی پاراستن و پێشخستنی میراتی نیشتیمانی، هەروەها ئاڵوگۆڕی کولتووری و هەماهەنگیی ئەکادیمیایی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان و دەستپێشخەرییەکانی یۆنان لە بواری مرۆڤناسی و توێژینەوە لە گشت بوارەکانی دیکە، بە بایەخەوە وەسف کرد.