Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کلێمنس سێمتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی فەرمانگە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان سەبارەت بە پرسە سیاسییە هەنووکەییەکان و،  ئاستی پەیوەندییە دوولایەنەکان و بابەتەکانی پەیوەست بە کار و چالاکییەکانی کونسوڵگەری گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
 لە هەمانکاتدا، هەردوولا کۆکبوون لەسەر فراوانکردنی هەماهەنگییەکان و پەرەپێدانی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.