سه‌فین دزه‌یی پێشوازی له سه‌رۆكی دەزگای گشتیی کاروباری مین له هه‌رێم ده‌كات
![](/media/13421/294855967_611000673717184_69250502651555388_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133027765370000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٧/١٩ سه‌فین دزه‌یی، به‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت، پێشوازی له جەبار مستەفا ڕەسووڵ سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان، کرد.
له دیدارەکەدا، جه‌خت له كار و هاریكاریی نێوان فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ده‌زگای مین كرایه‌وه. تیشك خرایه سه‌ر گرنگیی په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر و نزیكتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و ئاژانس و ڕێكخراوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق کار له‌سه‌ر پڕۆژەکانی دۆزینەوە و پاککردنەوە و له‌ناوبردنی مین ده‌كه‌ن، به ئامانجی پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر و بەرزتر بۆ کۆمەڵگا و كه‌مكردنه‌وه‌ی مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان.
به‌رپرسی فه‌رمانگه پاڵپشتیی ته‌واوی بۆ كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای مین ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ به‌ره‌وپێشچوون و كاری به‌رده‌وامیان. هاوكات ئاماده‌یی بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له داهاتوودا دووپاتكرده‌وه.