Skip to the content

سه‌فین دزه‌یی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی دەزگای گشتیی کاروباری مین له‌ هه‌رێم ده‌كات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٧/١٩ سه‌فین دزه‌یی، به‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت، پێشوازی له‌ جەبار مستەفا ڕەسووڵ سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین له‌ هه‌رێمی كوردستان، کرد.
له‌ دیدارەکەدا، جه‌خت له‌ كار و هاریكاریی نێوان فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ده‌زگای مین كرایه‌وه‌. تیشك خرایه‌ سه‌ر گرنگیی په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر و نزیكتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و ئاژانس و ڕێكخراوانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق کار له‌سه‌ر پڕۆژەکانی دۆزینەوە و پاککردنەوە و له‌ناوبردنی مین ده‌كه‌ن، به‌ ئامانجی پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر و بەرزتر بۆ کۆمەڵگا و كه‌مكردنه‌وه‌ی مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان. 
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ پاڵپشتیی ته‌واوی بۆ كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای مین ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی لێكردن بۆ به‌ره‌وپێشچوون و كاری به‌رده‌وامیان. هاوكات ئاماده‌یی بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌ داهاتوودا دووپاتكرده‌وه‌.