فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە یەکەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی هاوینەى بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد
![](/media/13199/289645553_600031718147413_1612333998479669632_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133014271320000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونى سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و ژمارەیەک لە بەرپرسان و کونسوڵ و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە یەکەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی هاوینەى بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد.
لە وتەیەکدا سەفین دزەیی بەخێرهاتنى میوانانى کرد و گوتى نامەوێ لێرەدا بیروڕاى سیاسى ئاڵوگۆڕ بکەین و باس لە کێشە و قەیرانەکان بکەین. سوپاسى ئامادەبوونتان دەکەم، هیوادارم تەواوى دیپلۆماتکاران کە ئەمڕۆ لێرە لەگەڵمان ئامادەن ئێوارەیەکى خۆشیان هەبێت.
هەروەها گوتى سوپاس و پێزانینم بۆ ئەو نوێنەرانەى ماوەى کارکردنیان لێرە تەواو بووە، هیواى سەرکەوتنیان لە ئەرکى داهاتوو بۆ دەخوازم.