سەفین دزەیی لەگەڵ نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی دیدارێكی ئهنجام دا
![](/media/13046/photo-2022-06-28-13-21-17.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133009145950000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی کەوت بە عەلی ڕەزا قوڕەیشی، نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی .
نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەر هاریکارییەک و کارئاسانیکردنیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان و هاوکات، دوایین پڕۆژە و کاروچاڵاکییەکانی ڕێکخراوەکەی خستەڕوو بەتایبەتی لەبواری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان. گۆڕانکاری کەشوهەوا و بەردەوامیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کەیسی ئاوارە و پەنابەران، تەوەرێكی گرنگی دیکەی دیدارەکەیان بوون.
بەرپرسی فەرمانگە، لەلایەن خۆیەوە سوپاسی نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی کرد بۆ هاوکارییەکان و پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان و هیوای خواست کە جەخت بکەنەوە لەسەر پڕۆژەکانیان بەتایبەتی لەبواری ژینگە و کەشوهەوا و کشتوکاڵ و ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ هاریکاری بەردەوامیی ڕێکخراوەکەیان.