بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى فلیپین لە عێراق کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژى پێنجشەممە ۱٦ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، سەفین دزەیى پێشوازى لە گینورسو کالونگ باڵیۆزى فلیپین لە عێراق کرد، کە بە بۆنەى کۆتایىهاتنى ئەرکەکانى و ماڵئاوایىکردن سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسى فەرمانگە جەختى لە پەرپێدانى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان کردەوە لەگەڵ وڵاتى فلیپین، لە بوارەکانى کەلتوورى و ئابوورى و بازرگانى و بەتایبەتى کە ژمارەیەکى بەرچاو لە دەستی کاری فلیپینى لە عێراق کار دەکەن.
باڵیۆزى فلیپین خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ سەردانیکردنى هەرێمی کوردستان و ئاماژەى بە هاوکارى و هەماهەنگیەکانى باڵیۆزخانە کرد لەگەڵ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و حکومەتى هەرێمى کوردستان.
سەفین دزەیی جەختی لەسەر پێشکەشکردنى هاوکارى و هەماهەنگى کردەوە و هیواى سەرکەوتنى بۆ باڵیۆز خواست لە ئەرکە نوێیەکەى.