بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کونسوڵگەری ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕۆبێرت جەی پاڵادینۆ، کونسوڵی گشتی کونسوڵگەری ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکى یاوەرى کرد کە بە مەبستى ماڵئاواییکردن سەردانى فەرمانگەیان کردبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر پەیوەندى دۆستانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و هەرێمى کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى و ئابوورى و ئاسایش لە هەرێمى کوردستان و عێراق.
لە کۆتاییدا، بەرپرسی فەرمانگە، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی کونسوڵی گشتی کرد لەماوەی ئەرکەکەیدا لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی ئاییندەی بۆ خواست.