بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ههرێمی كوردستان لەگەڵ د. هیشام ئەلعەلەوی بەرپرسی فەرمانگەی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق. باس لە پرسەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و ناوچەکە و گرنگی ڕۆڵی یاسا لە بەرقەراریی ئاشتی و سەقامگیری و کار و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا.
سەفین دزەیی جەختی لە بایەخی سەروەری یاسا بۆ سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵگه کردەوە و هیوای خواست هەماهەنگی زیاتر لە نێوان دامەزراوە یاساییەکانی هەردوولا هەبێت.
د. هیشام ئەلعەلەوی پوختەیەکی لەسەر کارەکانیان لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و ئەو بابەتانەی کاری لەسەر دەکەن لە بوارە جیا جیاکانی وەک گۆڕی بە کۆمەڵ و چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاووڵاتیە عێراقیانەی لە دەرەوەی وڵاتن و کەمپەکانی ئاوارە وپەنابەران و چۆنیهتی کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ههروهها جەختی لەسەر بایەخی بەیەکەوە کارکردن و هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە لەپێناو زیاتر خزمەت گەیاندن بە هاووڵاتیان.