بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچ IOM بە سەرۆکایەتی ئوگۆچی دانیالز جێگری بەڕێوەبەری گشتی چالاکیەکانی ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچ کۆبووەوە.
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی هاوکاریی ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچی کرد بۆ هاوکاری و ئەنجامدانی چالاکیەکانی لە هەرێمی کوردستان و هاوکاریکردنیان لە کاتی هێنانەوەی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لە بیلاڕووسیا گیریان خواردبوو.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە باسی لە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان کرد کە پێویستە زیاتر هاوکاری بکرێن. هاوکات هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی خستەڕوو بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆچی نایاسایی و هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتیان.
خاتوو ئوکۆچی سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستانی کرد کە هاوکارن بۆ سەرخستنی بەرنامەکانیان و جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان کە پەیوەستە بە دیاردەی کۆچ و ئاوارە و پەنابەران.
ههروهها گوتی ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار ئاوارەی ناوخۆ کە بەسەر ٦٢ کەمپ دابەش بوونە لە هەرێمی کوردستان دەژین.
سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەرکەکەیان لە هەرێم باسی لە بەرنامە و پڕۆژەکانیان کرد کە ئەنجامی دەدەن.