سەفین دزەیى پێشوازى لە شاندێکى دیپلۆماسی و بازرگانى کۆماری هیند کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازى لە پراشانت پیز، باڵیۆزى کۆماری هیند لە عێراق و سوبهاش کەین، کونسوڵى گشتى کۆماری هیند لە هەرێمى کوردستان و شاندێکى پیشەسازى و بازرگانى کۆماری هیند کرد کە یاوەری شاندەکە بوون.
هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانى ئابووری و بازرگانى و وەبەرهێنان لە نێوان هەرێمى کوردستان و کۆماری هیند کردەوە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایى هیند لەو بوارانەی کە جێى بایەخى هەردوولایە.
ئەندامانى شاندى بازرگانى و پیشەسازی پەیوەست بوون بە کەرتەکانی تەندروستى و کشتوکاڵ و وزە و خۆراک و پیشەسازى و ئاودێرى و کەلوپەلى ناوماڵ، بڕیارە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە بە مەبەستى وەبەرهێنان و بازرگانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە باس لە گرنگى ئاڵوگۆڕى سەردانى بازرگانى کرا بۆ هەرێمى کوردستان و کۆماری هیند بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و بازرگانى کردن. هەروەها تیشکخرایە سەر ئاڵوگۆڕى کلتوورى و زانستى و پەروەردەیى لەگەڵ وڵاتى هیند.
بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە ئامادەیى حکومەتى هەرێمى کوردستانی دەربڕى بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکان و باسی لە سیاسەتى ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانى بیانى و پیاوانی کار و کۆمپانیاکان کرد بۆ ناو هەرێمی کوردستان.