سەفین دزەیی: پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردەوام ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانی تێدا بەرقەرارە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شەوی ڕابردوو ٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر شەقامی هەولێر- پیرمام کەوتە خوارەوەو بەهۆیەوە زەرەر و زیان بەر چەند ئۆتۆمبێلێک و ناوچەکە گەیشت و ٣ هاونیشتمانیش بە سووکی بریندار بوون.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سەرکۆنەی ڕووداوەکەی کرد و وتی: سەرەڕای هێرشی ترسنۆکانەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر، پایتەختی کوردستان بەردەوامە لە ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانی. هەروەها وتیشی: هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، هێمای پێکەوەژیانی ئاشتیانە و چرای ڕووناکی و هیوایە بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروا بەردەوام دەبێت لە ئاییندەدا.
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتی: پێویستە ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییانە بە توندی ئیدانە و سەرکۆنە بکرێت.
دوای هێرشەکەی دوێنێ شەو، سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەندین کونسوڵگەری وڵاتانی بیانی و لایەنی دیکەی کوردستانی و دەرەوە هێرشەکەی سەر پایتەختی کوردستانیان سەرکۆنە و ئیدانە کرد.
دوای هێرشەکەی دوێنێ شەو، سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەندین کونسوڵگەری وڵاتانی بیانی و لایەنی دیکەی کوردستانی و دەرەوە هێرشەکەی سەر پایتەختی کوردستانیان سەرکۆنە و ئیدانە کرد.