سەفین دزەیی پێشوازی لە بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە پەیمانگەی ئاشتی ئەمەریکی (USIP) کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئهمڕۆ دووشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرهەنگ سالار، بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە پەیمانگەی ئاشتی ئەمەریکی (USIP) کرد.
لە دیدارەکەدا، تیشکیان خستەسەر کاروچالاکی و پڕۆژەکانی پەیمانگهکە و کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە عێراق و ناوچەکە. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی و بایەخی گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا، هەردوولا هاوڕابوون بۆ دروستکردن و بونیادنانی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنێکی تەندروست بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکان.