وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسهمبۆرگ سه‌ردانى قه‌ڵای هەولێری كرد
![](/media/10745/277729713_537419024408683_6947474244503867557_n-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132932101100000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2022.3.30، سه‌فین دزه‌یى، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو نیهاد له‌تیف قۆجه، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنى بووژانه‌وه‌ى قه‌ڵات، له قه‌ڵاى هه‌ولێر، پێشوازیان له ژان ئه‌سیلبۆرن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسهمبۆرگ و شاندێكى یاوه‌رى کرد.
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسهمبۆرگ چه‌ند شوێنێكى كه‌لتوورى و مێژووییان له سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه، سه‌ردانى نێو بازاڕى شار و چایخانه‌ى كه‌لتوورى مه‌چکۆیان كرد.
ژان ئه‌سیلبۆرن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسهمبۆرگ سوپاسى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى دەرەوە و پارێزگارى هه‌ولێرى كرد و ستایشى پێشووەچوونەکانى هەرێمى کوردستانى کرد و خۆشحاڵ خۆى به‌و ئارامى و ئاسایش و ئازادییه‌ى له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره نیشاندا و پشتگیرى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ورووپا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتکردەوە.