Skip to the content

سەفین دزەیى و کونسوڵی گشتى فەرەنسا کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٨ـی ئاداری ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازى لە ئۆلیڤیێ دیکۆتنى، کونسوڵی گشتى کۆمارى فەرەنسا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخى عیراق و هەرێمى کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى ناوچەکە کرا. لە ھەمان کاتدا تیشکیان خستەسەر کار و چالاکییەکانى کونسوڵگەرى گشتى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان. 
لە تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگى و سوود وەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتى فەرەنسا جەختى لەسەر کرایەوە بۆ مەبەستى زیاتر پەرەپێدانی کەرتەکانى خزمەتگوزارى و کولتوورى و بازرگانى لە ھەرێمی کوردستان.
لەکۆتاییدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی کۆماری فەرەنسا و کونسوڵگەری گشتی ئەو وڵاتەی لە ھەولێر کرد بۆ کار و چالاکی و ھاوکارییەکانییان لە ھەرێمی کوردستان و ھیوای  خواست سەرکەوتوو بن.