Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ( OCHA) کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئاداری ٢٠٢٢ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە شیری ریتسیم، بەرپرسی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ( OCHA) کرد.
وێڕای دەربڕینی خوشحاڵی بە سەردانی شاندی میوان،  باسی لە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و چۆنییەتی هاوکاریکردن و زەمینەسازی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ شوێن و جێگە و ڕێگەی خۆیان كرد.
شیری ریتسیم، بەرپرسی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی سوپاسی بەرپرسی فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ لە نزیکەوە کارکردن و سەرخستنی بەرنامە و پڕۆگرامەکانی OCHA لە هەرێم. 
هه‌روه‌ها باسی لەبەرنامە و پڕۆژە مرۆییەکانی خۆیان کرد و هیوای خواست بتوانن هاوکاری و یارمەتی زیاتر پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران لە هەرێم بکەن.