Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە فلیپ ڤاندن بولکێ، باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.
 
لەکۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پرسە هەنووکەییەکان و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەجێندای هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، لەلایەن هەردوولاوە تیشکی خرایەسەر. لە هەمانکاتدا، جەختیان لە پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لە بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابووری و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێم و ئەورووپا، بە تایبەتی بەلجیکا. پەرەپێدانی بواری پیشەسازییش تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.