سه‌فین دزه‌یی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێم كۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشه‌ممه 11ی ئایاری 2022 سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ماری پارێت، به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان و دواپێشهاته‌كانیان كرد.
بەرپرسی فەرمانگە، پوخته‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی لەباره‌ی دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دۆخی ئاسایش و چه‌قبه‌ستوویی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق پێشكه‌ش كرد. لەهەمانکاتدا، دید و ڕووانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان خسته‌ڕوو و دووپاتی له خواستی حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتەکان و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕۆشناییش خرایه سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی به‌هێز و دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا، جەخت لە به‌رده‌وامبوون و پێشخستنی زیاتری هه‌ماهه‌نگییه‌كان له ئێستا و داهاتوودا کرایە‌وه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ ئه‌م دیدار و ئاڵوگۆڕی بیروڕایه دەربڕی و خۆشحاڵبوو به ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزتركردنیان له سه‌رجه‌م بواره‌كان.