Skip to the content

سه‌فین دزه‌یی له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر سیروس و کونسوڵی گشتیی یۆنان له‌ هه‌رێم کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی ئایاری 2022 سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر ڤاسیلیۆس سیروس بەیاوەری ستاڤرۆس کریمیس کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێم کۆبۆوە.
لە دیدارەکە، بابەتی پەیوەندییە دوولایەنەکان و بەردەوامی کار و هەماهەنگییەکان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنیان لە داهاتوودا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا بەتایبەت لە بوارەکانی پەرەپێدانی توانای زانستی و ئاڵوگۆڕی و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی و پەروەردەیی و کەلتووریدا. هاوکات تیشکخرایە سەر پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و چالاکییەکانی کونسوڵگەری گشتیی یۆنان لە هەرێم، وە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان بە گرنگییەوە خرایە بەرباس.
 دزەیی سوپاس وپێزانینی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی کونسوڵگەری گشتیی یۆنان و پڕۆفیسۆر سیروس دەربڕی بۆ هاوبەشی پێکردنی ئەزموون و زانیارییەکانی لەگەڵ فەرمانگە و دامودەزگاکانی تری حکومەت و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.