سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزى جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژى یەکشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازى لە زازا کاندەلاکی، باڵیۆزى جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان، نیشتەجێ لە عەممان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، تیشک خرایە سەر دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و پرسى پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو لە عێراق. هاوکات، باس لە بارودۆخى سیاسى ناوچەکە بەگشتى و تاوتوێی پرسە هەنووکەییەکان کرا.
لە تەوەرێکى دیکەدا، تاوتوێی پەرەپێدانى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە نێوان هەرێمى کوردستان و کۆماری جیۆرجیا لە بوارى بازرگانى و ئابوورى و سیاسى و دیپلۆماسىی کرا.