ڕۆژی نیشتمانی شانشینی هۆڵەندا و ئاهەنگی لەدایکبوونی پاشا ویلیام ئەلێکساندەر لە هەولێر بەرز ڕاگیرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٨ ی ئایاری ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانی شانشینی هۆڵەندا و ئاهەنگی لەدایکبوونی پاشا ویلیام ئەلێکساندەر لە هەولێر کرد.
لە بۆنەکەدا، بەرپرسی فەرمانگە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە گەل و حکومەت و ستافی کونسوڵگەری هۆڵەندا لە کوردستان گەیاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانییان لە هەرێم بۆ خواستن.
لە میانەی وتارەکەیدا، سەفین دزەیی سوپاس و پێزانینی ڕاگەیاند بۆ دۆستایەتی و پشتیوانیکردنی هۆڵەندا لە پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازی و بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ و هەموو ئەو خزمەتانەی پێشکەشی گەل و هەرێمی کوردستانییان کردووە.