Skip to the content

یادی ۱٥ ساڵەی دۆستایەتی گەلی کورد و ڕووس بەرز ڕاگیرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ڕۆژی دووشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە  به‌شداریی لە یادی ۱٥ ساڵەی دۆستایەتی و دروستکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی هه‌ردوو گه‌لی كورد و ڕووس كرد.
لە مەراسیمەکەدا  كه‌ ژمارەیەکی زۆری دیپلۆمات و کونسوڵی وڵاتان لە هەرێم و وەزیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگار و ڕاوێژکارانی حکومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەری حیزبەکان ئامادەی بوون.، بەرپرسی فەرمانگە  وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ئاماژەی بە دۆستایەتی لەمێژینەی هەردوو گەلی کورد و ڕووس کرد و جەختیشی لە پەیوەندی بەهێزی نێوانیان لەسەر بنەمای بەها و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.