Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی فەڵەستین لە هەرێم دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەزمی حەزوری، کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی فەڵەستین لە هەرێم کرد.
 
 لە کۆبوونەوەکە، بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەیی و هەرێمییەکان ئاڵوگۆڕ کرا و پەیوەندی دۆستایەتی و لەمێژینەی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و گەلی فەڵەستین بەرز نرخێندرا، هاوکات پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان و کار و هەماهەنگیی دوولایەنە لە بوار و پڕۆژە جیاجیاکان لە داهاتوودا جەختی لێکرایەوە.
 
بەرپرسی فەرمانگە هاوخەمی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتیی فەڵەستینی بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە غەززە.