سەفین دزەیی پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خاتوو زەهرا بێڵ، جێگری کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەرێم کرد.
لە دیدارەکە، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاته سیاسییهكان و پهیوهندییهكانی نێوان ههولێر و بهغدا و دۆخی ناوچەکە بەگشتیی کرا و ئاماژە بە گرنگیی ئاڵوگۆڕی شاندی هاوبەش لە نێوان هەولێر و واشنتۆن و پتەوترکردنی ئاستیی پەیوەندییەکان کرا. هاوکات جەخت لە هاریکاری و هەماهەنگیی زیاتر کرایەوە لەسەر بابەتی یەکسانی جێندەری و نەهێشتنی تووند و تیژی دژ بە ئافرەتان و کچان و هاریكارییه دوولایهنهكان.