سه‌فین دزه‌یی پێشوازی له بەرپرسی نوێی بەشی بازرگانی و ئابووری باڵیۆزخانەی بولگاریا لە هەرێم ده‌كات
![](/media/16152/312172690_681130796704171_1035391017524787864_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133115891430000000)
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ستانیسلاڤ نۆکۆڤ، بەرپرسی نوێی بەشی بازرگانی و ئابووری باڵیۆزخانەی بولگاریا لە هەرێمی کوردستان كرد.
به‌رپرسی فه‌رمانگه پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له نۆکۆڤ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاره نوێیه‌كه‌یدا بۆ خواست، هاوكات دووپاتی له خواستی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ بولگاریا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.
له به‌شێكی تردا باس له په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان و دوایین گۆڕانكاری و دۆخی گشتیی ناوچه‌كه كرا و جه‌خت له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له بواری بازرگانی، گەشتیاری، کشتوکاڵ و کەلتووریدا كرایه‌وه.