سەفین دزەیى پێشوازى لە کونسوڵى گشتى شانشینى هۆڵەندا کرد
هەولێر، هەرێمى کوردستان، (GOV.KRD)- رۆژى یەکشەممە, ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، سەفین دەزیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازى لە یاکۆ بریندز، کونسوڵى گشتى شانشینى هۆلەندا لە هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی دەربڕى بۆ هاوکارى و هەماهەنگى و پاڵپشتى لە سەرخستنى کاروبەرنامەکانیان بۆ بەهێزترکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان.
کونسوڵى گشتى هۆڵەندا خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ کارکردن لە هەرێمى کوردستان و ئەو پێشوازییە گەرمەى لێکراوە و ئامادەیى کونسوڵگەرى دەربڕى بۆ هاوکارى و هەماهەنگى کردن لەگەڵ دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکان.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر بارودۆخى سیاسى و ئابوورى و لە عیراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکە.