سه‌فین دزه‌یی پێشوازی له جێگری باڵیۆز و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا ده‌كات
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له دەیڤد بێرگەر، جێگری باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و ئێرڤ هیکس، كونسوڵی گشتیی تازه دهستبهكاربووی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، سەفین دزەیی پیرۆزبایی له كونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌مریكا له هه‌رێمی کوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
هاوكات پشتیوانی و هاریكاری حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خسته‌ڕوو، و ئاماژه‌ی به گرنگیی دۆستایه‌تی دوولایه‌نه و خواستی په‌ره‌پێدانی زیاتر كرد له سه‌رجه‌م بواره‌كانی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش.
له دیداره‌كه، گفتوگۆی دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتیی كرا و جه‌خت له په‌ره‌پێدانی زیاتر له بواری ئابووری و وه‌به‌رهێنان و به‌رده‌وامی پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پڕۆژه جیاجیاكان كرایه‌وه. له به‌شێكی تردا تیشك خرایه سه‌ر پرسی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێم و گرنگیی یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان.