سەفین دزەیی لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گەشەپێدان کۆبووەوە
سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٣، پێشوازی لە خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گەشەپێدان کرد.
لە دیدارێكدا، گفتوگۆ له باره‌ی کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان کرا و جەخت لە گرنگی ڕۆڵی ئافرەت لە دامودەزگاکانی حکومەت و کۆمەڵگە و دەرفەتەکانی پێشخستنی زیاتر و بەهێزکردنیان کرایەوە.
هه‌روه‌ها تیشکخرایە سەر بەرنامەکانی پەرەپێدان و هەماهەنگی زیاتری دوولایەنە لە سەرجەم ئەو بوارانەی، کە پەیوەستن بە گەشەپێدانی تواناكانی ئافرەت و هاندانی زیاتر بۆ هاتنەپێشەوەیان و بەشداری پێکردنیان لە بڕیاردان و بنیاتنانی زیاتر و ئاوەدانکردنەوە و پەروەردەکردن.
له دیداره‌كه‌دا، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی لە پشتیوانی تەواوی خۆی و فەرمانگە کردەوە بۆ پشتیوانیكردنی و هەماهەنگی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان.