بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ پاولۆ فۆنتانى نوێنەری یونسیکۆ لە عێراق کۆ بووەوە
ڕۆژی سێشەممە، ١ى ئابی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازیى لە پاولۆ فۆنتانى، نوێنەری یونسیکۆ لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ڕێکخراوى یونیسکۆ کرد، لە بەرانبەر کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان، بوارەکانی پەروەردە و ڕۆشنبیرى و کولتوور. هیواى خواست ڕێکخراوى ناوبراو بە هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێم، گرنگىی زیاتر بە پاراستن و نۆژەنکردنەوەى شوێنەوارەکان بدەن لە تەواوى ناوچەکانی هەرێمى کوردستان.
پاولۆ فۆنتانى، نوێنەری یونسیکۆ لە عێراق بە گرنگییەوە باسى لە بایەخى پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور کرد، هەرێمی کوردستان و پوختەیەکى سەبارەت بە پڕۆژە و کارەکانیان پێشکەش کرد، لەبارەى نۆژەنکردنەوەی خانووە کەلەپوورییەکان. هاوکات بەردەوامیی کارەکانیانی دووپات کردەوە لە پرۆژەکانی قەڵای هەولێر و نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی شوێنەوارەکان.