Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ڕاویژکاری باڵای ڕێکخراوی IREX کۆ بووەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ ى ئابی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، لەگەڵ لۆری ماسون، ڕاوێژکاری باڵای ڕێکخراوی نێودەوڵەتى بۆ گەشەپێدان و فێرکردن (IREX) کۆ بووەوە و باسیان لە چەند پرسێکى پەیوەست بە پەرەپێدانى تواناى گەنجان و هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کرد.

بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتى بۆ گەشەپێدان و فێرکردن سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ هاوکاریکردنیان بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان و هەروەها باسی لە پرۆژەکانی ڕیکخراوەکەیان کرد لە هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و و خویندن لە هەرێمى کوردستان و ئاماژەى بەوە دا چەند پرۆژەیەکیان هەیە لەگەڵ زانکۆکانی هەرێم لە هەردوو زانکۆی سۆران و کۆیە و پرۆژەی پەرەپێدان بە توانای پیشەییی گەنجان و دامەزراندنی ناوەندەکانی پەرەپێدانی پیشەیی و ڕاهێنانی بەردەوام.

بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوە سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد و جەختی کردەوە لە باشترکردنی ئامادەکاریی هێزیکار بۆ گەنجان و هەروەها چەند پێشنیاریێکی دا بە ڕێکخراوی ناوبراو بۆ بە پێگەیاندن و بەرزکردنەوەی تواناکانی گەنجان و دابینکردنی دەرفەتی جیاجیا بۆ گەنجان و ڕاهێنان بۆ پەرەپیدانی توانای پیشەییان.