سه‌فین دزه‌یی: پشتیوانی سه‌رخستنی توانا و به‌هره‌ی گه‌نجان ده‌كه‌ین
سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، له میانی پێشوازیكردنی له شاندێكی پێشانگه‌ی هایتێكس، ڕایگه‌یاند، پشتیوانی له سه‌رخستنی توانا و به‌هره‌ی گه‌نجان له هه‌موو بواره‌كانی ژیان ده‌كه‌ین.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٣، شاندێك له پێشانگەی هایتێكس (HITEX) به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رهه‌نگ برادۆستی سەرپەرشتیاری پێشانگە، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی توانا و لێهاتووی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌زایی و به‌هره‌یان له بواری ته‌كنۆلۆژیای نوێ و ئاشنابوونیان به پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژییه‌كان كرا.
شاندی هایتێكس سوپاسنامه‌یان پێشكه‌ش به به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كرد بۆ هاوكاری و پشتگیریكردنیان له به‌رنامه و چالاكییه‌كانی هایتێكس له ڕابردوودا، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌فین دزه‌یی ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لێ‌كردن و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رخستنی توانای گه‌نجان له سه‌رجه‌م بواره‌كان دووپاتكرده‌وه.