Skip to the content

سەفین دزەیى پێشوازیى لە کونسوڵى گشتىی کۆمارى ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمى کوردستان کرد

ڕۆژى یەکشەممە، ١٣ی ئابی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازیى لە ماکسیم رۆبن، کونسوڵى گشتیی کۆمارى ڕوسیاى فیدرال لە هەرێمى کوردستان کرد.
 
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکان و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەرێم کرا و تیشک خرایە سەر پرس و بابەتەکانی جێبایەخی هەردوولا.

کونسوڵى گشتى، هیواى بەردەوامى و بەرەوپێشچوونى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ڕوسیاى فیدراڵى خواست، بە تایبەت لە بوارەکانى ئابوورى و کلتوورى و زانستی.

بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، ئاماژەى بە پەیوەندیى دۆستانەى نێوان هەرێمى کوردستان و ڕووسیا کرد و هەروەها باسی پەیوەندى لەمێژینەى نێوان گەلى کورد و ڕوسیا کرد، بە تایبەت لە سەردەمى شۆڕشەکانى گەلى کوردستان و کە تاکوو ئێستا پەیوەندییەکان چوونەتە قۆناغێکى پێشکەوتوو، بە تایبەت سەردانەکانى گەورەبەرپرسانى ڕووسیا بۆ هەرێمى کوردستان، نیشانەى گرنگىی ئەو پەیوەندییانە دەردەخەن. 
لە کۆتاییی دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى ناوچەکە و عێراق و پرسە ناوخۆییەکان.