Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدڕاڵ کۆبووەوە

رۆژی دووشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدڕاڵ لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسە هەنووکەییەکان، دۆخی سیاسیی و ئاسایش، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی دانووستانی ئاشتیانە و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە کرایەوە و هەردوولا کۆکبوون لەسەر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و ئەو بوارانەى جێگەى بایەخى هەردوولان.