Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی وڵاتی کەنەدا کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی وڵاتی کەنەدا بە سەرۆکایەتی تۆم کمیێک کرد.

شاندی پەرلەمانی کەنەدا ویستی وڵاتەکەیان بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان خستەڕوو لە بوارەکانی بازرگانی وکشتوکاڵ و پەیوەندی پەرلەمانی و هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی هەردوولا.

سەفین دزەیی، ئاماژەی بە ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد و هیوای خواست وڵاتی کەنەدا ئاستی نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان بۆ کونسوڵگەری گشتی بەرز بکاتەوە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی وڵاتی کەنەدای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هاوکاری پێشمەرگەیان کرد و بە یەکەوە تیرۆریستانیان تێکشکاند.
لە دیدارەکەدا باسیان لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و کەنەدا کرد لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابیان لە کەنەدا و بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان.