سەفین دزەیی پێشوازی کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم کرد
ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕدۆڵف ریچارد، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم بە (وەکالەت) کرد.
سەفین دزەیی، ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکە بە چەندین قۆناغ و وێستگەدا تێپەڕیووە.
کونسوڵی گشتی فەڕەنسا بە وەکالەت رایگەیاند کە فەڕەنسا دەیەوێت هاوکار بێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ئێستا لە ناوچەکەدا هەن، هەروا دەخوازین پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.
ڕدۆڵف ریچارد، ویستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە لە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەهەموو بوارەکان.