Skip to the content

باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد

بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی وڵاتی ئوسترالیا لە عێراق، رۆژی چوارشەممە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، پاولا گانلی، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکان و دۆخی ناوچەکە بەگشتیی و ئاستەنگ و لەمپەرەکانی بەردەم پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغدا کرا و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان کردەوە.

سەفین دزەیی ڕۆڵ و خزمەتەکانی باڵیۆزی ئوسترالیای لە عێراق بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتووی بۆ خواست.