Skip to the content

رۆژی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرز راگیرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگە و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەر و تەواوی فەرمانبەران مەڕاسیمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بە شکۆدارییەوە بەڕێوەچوو.

 سەفین دزەیی، لە ووتەیەکدا رایگەیاند:'' ئەمڕۆ لەگەڵ هاوکارانم، بە شانازییەوە ڕەنگە زیندووەکانی ئاڵای کوردستانمان بەرز کردەوە، کە مەشخەڵی خەبات و هیوا و بەیەکەوەبوونمانە.''

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە راشیگەیاند:'' بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانیان لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان دەکەم و سەری ڕێز و نەوازش بۆ هەموو ئەو قارەمانانە دادەنوێنم کە گیانی خۆیان لە پێناو ئەم ئاڵایە بەخت کرد.''