Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازى لە باڵیۆزى نوێی نەمسا لە عێراق کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزى نوێی نەمسا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پیرۆزبایی لە ئەندریا ناسی کرد بەبۆنەى دەستبەکار بوونی وەک باڵیۆزى نەمسا لە عێراق و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و  پشتیوانی فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەتى هەرێمى دووپاتکردەوە بۆ سەرخستنی کارەکانیان لەهەرێم و هیواى خواست ڕۆڵى هەبێت بۆ زیاتر فراوانکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا.

لەلایەن خۆیەوە ئەندریا ناسی ئاماژەی بەوەدا کە وەک پێشتر هەوڵى زیاتر دەدات بۆ ئەوەى پەیوەندیەکانى نێوان نەمسا و عێراق و هەرێمى کوردستان بەرەوپێشتر بچێت لە بوارە جیاوازەکاندا بە تایبەت لەسەر ئاستى فەرمى و کەرتى بازرگانى و ئابوورى و خوێندن و چەندین و بوارى دیکە. 

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بارودۆخى هەرێم و پڕۆسەى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر بەغدا تاوتوێ کران.