Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازى لە باڵیۆزى ڕۆمانیا لە عێراق کرد

ڕۆژی دووشەممە، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازى لە رادو ئۆکتاڤیان دۆبری، باڵیۆزى رۆمانیا لە عێراق و پیترێ کونستانتین، بەرپرسی نووسینگەى کونسوڵگەرى رۆمانیا لە هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزى رۆمانیا خۆشحاڵى خۆى بە سەردانى کردنى هەرێمى کوردستان دەربڕى و ئاماژەى بە پەیوەندی پتەوى نێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان کرد و هیواى بەرەوپێش بردنى زیاترى ئەو پەیوەندییانەى خواست لە بوارە جیاوازەکاندا و ڕایگەیاند کە کار بۆ زیاتر بەرەوپێش بردنى ئەو پەیوەندییانە دەدەن.

لەلایەن خۆیەوە بەرپرسی فەرمانگە بە ناوى پیرۆزبایی رۆژى نیشتمانى لە باڵیۆز کرد و ڕایگەیاند حکومەتى هەرێم خوازیارى برەودانى زیاترە بە پەیوەندی نێوان هەرێمى کوردستان و رۆمانیا لەسەر ئاستە جیاوازەکان و ئاڵوگۆڕى شاندى حکومى و کەرتى تایبەت.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا هەردولا باسیان لە دوایین پرسە هەنووکەییەکانى ناوچەکە و پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرد.