سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد
ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیدەربێک توماتۆڤ، باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد.
سەفین دزەیی ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان نەتەوەی کازاخی و کورد کرد و رایگەیاند، ئەم پەیوەندییە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشچووە.
سەفین دزەیی ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان نەتەوەی کازاخی و کورد کرد و رایگەیاند، ئەم پەیوەندییە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشچووە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند :''مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارە بۆ پەرەپێدان و پێشخستن و پتەوکردنی ئەم پەیوەندییە لە ڕووی سیاسی و بارزگانی و پەروەردە و کلتوورییەوە.''
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆز تۆماتۆڤ، رایگەیاند:''ژمارەیەکی بەرچاو ڕەوەندی کوردستانى لە کازاخستاندا دەژین و کۆمەڵگەیەکی بەهێز و پتەویان هەیە.''
ئاماژەی بەوەشدا کە کورد بەشدارن لە حکومەتەکەیان و هاوکاری حکومەتی کازاخستان دەکەن و چەندین کەسایەتی دیاریان هەیە، وەک مامۆستا و زانا و ئەندازیار و حکومەتی کازاخستان خۆشحاڵە پەرە بەو پەیوەندییە بدات کە پێشوەختە لە وڵاتەکەیان لەگەڵ نەتەوەی کورد هەیانە.