Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد

ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیدەربێک توماتۆڤ، باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد.

سەفین دزەیی ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان نەتەوەی کازاخی و کورد کرد و رایگەیاند، ئەم پەیوەندییە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشچووە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند :''مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارە بۆ پەرەپێدان و پێشخستن و پتەوکردنی ئەم پەیوەندییە لە ڕووی سیاسی و بارزگانی و  پەروەردە و کلتوورییەوە.''

لەلایەن خۆیەوە باڵیۆز تۆماتۆڤ، رایگەیاند:''ژمارەیەکی بەرچاو ڕەوەندی کوردستانى لە کازاخستاندا دەژین و کۆمەڵگەیەکی بەهێز و پتەویان هەیە.''
 ئاماژەی بەوەشدا کە کورد بەشدارن لە حکومەتەکەیان و هاوکاری حکومەتی کازاخستان دەکەن و چەندین کەسایەتی دیاریان هەیە، وەک مامۆستا و زانا و ئەندازیار و حکومەتی کازاخستان خۆشحاڵە پەرە بەو پەیوەندییە بدات کە پێشوەختە لە وڵاتەکەیان لەگەڵ نەتەوەی کورد هەیانە.