سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەکالەت لە هەرێمی کوردستان کرد
![](/media/24316/img_8301.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133473726400000000)
ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پۆڵ شروبسۆڵ، کونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەکالەت لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی بەرەوپێشبرنی پەیوەندییە دوولایەنەکان کرا و جەخت لە فراوانکردنی ئاستی کار و هەماهەنگییەکان بەتایبەت لە بواری پەروەردە و تەندروستی و بازرگانی کرایەوە.
پۆڵ شروبسۆڵ، ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە بتوانن بڕەو بە پەیوەندییەکانیان بدەن، بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و تەندروستی و پەروەردە.

سەفین دزەیی جەختی کردەوە کە پێویستە هەردوو کەرتی تەندروستی و پەروەردە گرنگییەکی زۆریان پێ بدرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە هەردوو کەرتەکە بناغەی سەرەکی کۆمەڵگەیەکی تەندروستن. سەبارەت بە پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئەم دوو بوارە، دزەیی بپێشنیاری کرد لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێم تاووتوێی ئەم پڕۆژانە بکرێت.