لە بەریتانیا سەفین دزەیی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی RUSI کۆدەبێتەوە
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوڕێیهتی کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا، سهردانی ناوهندی هزری RUSI کرد و لهلایهن د.کارین ڤۆن هیپڵ، بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەکه پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا سەفین دزەیی، پوختەیەکی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە باس کرد و تیشكی خستە سەر دوایین پێشهاتهکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کاریگەرییان لەسەر ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هیچ کاتێك بەشێك نەبووە لە ناسەقامگیری ناوچەکە و باڵانسی پەیوەندییەکانی خۆی لە ناوەوە و دەرەوە پاراستووە و سەرچاوەی سەرەکی سەقامگیری بووە لە ناوچەکە و هەموو هەوڵێکیشی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی داوە بۆ ئەوەی کێشەکانی خۆی لەگەڵ بەغدا بە پشت بەستن بە دەستوری هەمیشەیی ووڵات یەکلا بکاتەوە.

سەفین دزەیی، ئاماژەی بەوەدا کە نیەتێکی باش لەلایەن محمد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق هەیە بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات و جەختیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەو ئاراستەوە بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری ڕیشەیی بۆ هەموو کێشەکان لەگەڵ بەغدا.
ئاماژەشی بەوەشدا کەوا هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی جەخت لەسەر حکومەتی فیدڕاڵ و لایەنە عێراقییەکان دەکاتەوە بۆ ئەوەی عێراق نەکەنە گۆڕەپانی شەڕ و لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و سەقامگیری و ئەمن و ئاسایشی ووڵات بپارێزن.
شایانی باسە RUSI کە دامەزراوەی شاهانەی بەریتانیایە لە بواری ئاسایش و هەواڵگری و پێگەیەکی بەهێزی نێودەوڵەتی هەیە و ڕۆڵی گرنگ لە پێشنیارکردنی سیاسەتی ئەمنی و سەربازی ووڵاتی بهریتانیا دەبینێت بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەڕەشە و مەترسیە ئەمنی و سەربازیەکان.