Skip to the content

كەنەدا و هەرێمی كوردستان بەردەوامی بە پەیوەندییە فرەجۆرەكان دەدەن

باڵیۆزی كەنەدا پشتیوانییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەماهەنگیی زیاتری لەگەڵ دەكات.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٥ى شوباتی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە گریگۆرى گالیگان، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی كەنەدا لە دیدارەكەدا ڕایگەیاند: "کەنەدا  لە هاوکاریکردنى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت؛ هەروەک پێشتریش لە چەندین بوارى جیاوازدا هاوکاریى  هەرێمى کوردستانى کردووە."

لەلایەن خۆیەوە بەرپرسی فەرمانگە سوپاسی حکومەتى کەنەداى کرد و هیواى پەرەپێدانى پەیوەندیی زیاترى خواست. 

تەوەرەیەكى دیکەى کۆبوونەوەکە باسی بارودۆخى هەنووکەیى هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بوو.