مێزگردی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت
ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ نادین ماینزا، سەرۆکی مێزگردی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی (IRF) كۆبووەوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه، باس له کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی و هەماهەنگیی نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کرا و دووپات له به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی زیاتری ئەو هەماهەنگی و پێکەوەژیانە ئاشتییانە كرایه‌وه. له به‌شێكی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تیشك خرایه سه‌ر پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان و دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران و ناوچه‌كه به گشتی.
سەرۆکی مێزگردی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه له نێوان پێكهاته جیاجیاكاندا هه‌یه دەربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌رێمی کوردستان له‌م ڕووه‌وه له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا نموونەیەکی سەرکەوتووە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕۆڵی چالاكانه و كار و پڕۆژه‌كانی نادین ماینزای به‌رز نرخاند و سوپاسی پشتیوانی و هاریكارییه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته جیاجیاكانی هه‌رێمی کوردستان كرد.