پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەڵ كونسوڵگەرییەكانی بەریتانیا و کۆریا و ژاپۆن هەماهەنگیی زیاتر دەكات
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی، ١ی شوباتی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی هەریەک لە کونسوڵگەریی گشتیی بەریتانیا و کونسوڵگەریی کۆریا و نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆنی کرد.
لە میانی سەردانەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی یەکەم و تیمی کونسوڵگەرییەکان کۆبووەوە و تیشکی خستە سەر پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتان لە هەرێم و هەماهەنگیی زیاتر.
هەر لە میانەی سەردانەکاندا بەرپرسی فەرمانگە ئامادەیی هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خستە ڕوو و هاوکات سوپاسی پشتیوانی و هاوکاریی بەردەوامی ئەو وڵاتانەی کرد و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.