یونسکۆ: گرنگی بە بواری پەروەردە و شوێنەوار و كەلەپووری كوردستان دەدەین
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەنديیەکانی دەرەوەى حکومەت، ڕۆژی چوارشەممە، ١ی شوباتی ٢٠٢٣، لەگەڵ پاولۆ فونتانی، بەرپرسى ڕێکخراوى یونسکۆ لە عێراق کۆبووەوە و باسیان لە بەرنامە و کارى هاوبەشى نێوان هەردوولا کرد.
سەفین دزەیی باسی لە بارودۆخی ئێستا کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ڕێکخراوى یونیسکۆ بۆ کار وچالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و پڕۆژەکانیان بۆ پاراستنی کەلەپوور كرد. هەردوو هیوایان خواست بە هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوەکانى دیکەى حکوومەت ئاستى پڕۆژەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان فراوانتر بکەن.
بەرپرسى ڕێکخراوى یونسیکۆ لە عێراق باسی لە کار و بەرنامەکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتى: "گرنگی بە پەروەردە و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان دەدەین."