سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی بەریتانیا لە هەرێم دەکات
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕۆزی کەیڤ،کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەرپرسی فەرمانگە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ڕۆزی کەیڤ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە تازەکەیدا بۆ خواست، هاوکات پشتیوانی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خستەڕوو بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەتەواوی بوارەکان لە پێناو سوودو بەرژەوەندی هەردوولا.
لە بەشێکی تردا تیشکخرایە سەر کار و پڕۆژەکان لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووشدا، و جەخت لەسەر هەماهەنگیی و هاریکاری بەردەوام لە بوارە جیاجیاکان کرایەوە.