وه‌زیری ده‌وڵه‌ت لە وەزارەتی دەرەوەی ئه‌ڵمانیا لە هەرێمی کوردستانە
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، تۆبیاس لیندنه‌ر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت لە وەزارەتی دەرەوەی ئه‌ڵمانیا بە یاوەری شاندێک به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لێ‌کرا.
سەفین دزەیی رایگەیاند:''ئەو سەردانەی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت لە وەزارەتی دەرەوەی ئه‌ڵمانیا لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئەڵمانیا وهەنگاوێکە بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.''
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕالی کرد بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانەی تیرۆریستانی داعش دژ بە ئێزیدیەکان ئەنجامیان داوە و رایگەیاند:''بەگەرمی پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین و پێزانینی زۆرمان بۆی هەیە.''
لەلایەن خۆشییەوە تۆبیاس لیندنه‌ر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت لە وەزارەتی دەرەوەی ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە نیشاندا‌و جەختی لە پەیوەندی نێوان هەردوولاکردەوە و بەرنامەی سەردانەکەی خستەڕوو.